عیسا مێرگەسۆرى خاوەنى کۆمپانیاى هاى لێڤل بۆ راگەیاندن و بەرهەم هێنانى هونەرى تایبەت رایگەیاند کە لەم چەند رۆژەى داهاتوو ئەلبۆمى نوێى هانى بە ناوى دایک کە بە واتاى نیشتمانى کوردان کوردستان دەکەوێتە بەر دەستى لایەنگرانى دەنگى بە سۆزى هانى ئەلبۆمى نوێى هانى بە ناوى دایک کە لە 11 تراک گۆرانى بە سۆز پێک هاتووە بە ناوەکانى - دڵ تەنگى – یار – ژنم ژینم – وەیادى سالان – کوردستان – چاوەروانى – پێکەوە – گوڵ بارین – خۆشەویستیم – پیلى ستانک – گەرامەوە- کە لە تێکستى شاعێرانى وەک عەبدوللە پەشێو– سەعیدى – ئەدیب چەلکى – لوقمان رەحیمى – ئەحمەد موحەمەدى – هانى - فریدون ئەرشەدى و میلۆدى سەرجەم گورانیەکان لە لایەن خودى هونەرمەند هانى یەوە دانراون و ئارەنجۆرى میوزیکیش لە لایەن ئاکۆ عەزیز و هانى جێ بە جێ کراون و 3 لە گورانیەکانى ئەم ئەلبۆمەى بە زاراوەى کرمانجى و یەکەکیان هەورامى و ئەوانى تر سۆرانین .
شایانى باسە کارى تۆمارکردنى دەنگ لە پێشکەوتووترین ستۆدیۆکانى ئالمانیا و تورکیا کارى بۆ کراوە و لە ئاستێکى زۆر بەرزى هونەری بە ئەنجام گەینراوە و ە ئەم ئەلبۆمە بە هاوکارى و سپۆنسەرى کۆمپانیاى کۆرەک تیلیکۆم و لە سەر دەستى کۆمپانیاى هاى لێڤل بۆ راگەیاندن و بەرهەم هێنانى هونەرى بلاو دەکرێتەوە
لە کۆتای مێرگەسۆرى داواى لە هەواداران و خەمخۆرانى پێشکەوتنى هونەر و میوزیکى کوردى کرد کە خۆیان دوربگرن لە کۆپى کردنى ئەم ئەلبۆمە و ئەلبۆمەکانى ترى هونەرمەندان و بۆ ئەم ئامانجەش هانى خەلک بدەن کە نوسخەى ئۆرجینال بە کاربێنن . به ناوی ماڵپهڕی هەناسەکەم هیوای سهرکهوتن بۆ هانى و هاى لێڤل و عیسا مێرگەسۆرى و کۆرەک تیلیکۆم دهخوازین
سەرچاوە لیزان
گووگڵ تایبەتمەندییەکاانی
کۆمپانیاى فووجى فیلم
مردن
خهڵکی لۆمهم دهکهن -تابلۆ حهسهن له نهزار قهببانیهوه
سهخت ترین ساتهکانی ژیانت
بۆ ئهوهی كهسایهتیت بهرز بیت
پڕۆسهی زهواج و بۆچوونێک
درۆی خۆشهویستی
ئهنیشتاین وهڵامی مامۆستاکهی دهداتهوه...