په‌شیمان بوونه‌وه له‌هاوسه‌رگیری
پێنج شەممە, 01 تەمموز 2010 19:15
نسوارەوە لەلایەن lazo

تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه هه‌موویان وه‌ک یه‌ک له‌پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ناڕوانن، ئه‌م جیاوازییه‌ش له‌دید و تێڕوانیندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جیاوازی له ته‌مه‌ن و ڕه‌سینی هه‌ڵچوونی و سۆزداری، ئاستی ڕۆشنبیری، ئاستی کاریگه‌ر بوون به به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ئاستی پابه‌ندبوون به‌ئایین، پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئاستی ئابوری. که‌واته ده‌کرێت بڵێین بوونی جیاوازی له‌دیدی تاکه‌کاندا بۆ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری دیارده‌یه‌کی ئاساییه. وه‌لێ گشت ئه‌م جیاوازییانه ده‌بێت له‌ناو چێوه‌ی ئه‌و بازنه‌یه‌دا بێت که کۆبیری کۆمه‌ڵگه و ڕێککه‌وتنێکی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵهێنجراوی ناو هه‌ناوی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی له‌سه‌ره.
له‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی چه‌پاندنی سێکسیی بۆته سه‌رچاوه‌ی فشارێکی جه‌سته‌یی و ده‌روونی قورس له‌سه‌ر تاکه‌کان به‌تایبه‌ت (گه‌نجان)، ئه‌وا تێرکردنی سێکسیی ده‌بێته ئه‌و چاویلکه‌یه‌ی که له‌ڕێگه‌یه‌وه له‌پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌ڕوانرێت. به‌هه‌مان شێوه ئه‌وانه‌ی که بێبه‌شبوون له‌سۆز هه‌راسانی کردوون، ئه‌وا ته‌نها له‌ژێر کاریگه‌ری سۆز و تێربوونی سۆزداری به‌ره‌وپیری پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری هه‌نگاو ده‌نێن. ئه‌گه‌رچی ئه‌م دوو توخمه (سێکس و سۆز) له‌گرنگترین توخمه پێکهێنه‌ره‌کانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرین و به دوو کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کی ئه‌م پرۆسه‌یه داده‌نرێن، به‌ڵام خوێندنه‌وه و وێناکردنی ژیانی هاوسه‌رگیری له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کێک له‌م دوو کۆڵه‌که‌یه یان هه‌ردووکیان پێکه‌وه به‌ته‌نها وێناکردنێکی دووره له‌واقیع و دواجار و به‌پراکتیک له‌ناو ژیانی هاوسه‌رییدا ناواقیع بوونی ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه ده‌رده‌که‌وێت.
پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری به‌ر له‌هه‌موو شتێک مامه‌ڵه‌کردن و پێکه‌وه ژیانه له‌گه‌ڵ که‌سێکی تر که له‌ڕووی ڕه‌گه‌ز و پێکهاته‌ی سایکۆلۆژی و تێڕوانین بۆ سێکس، جیاوازه، هه‌روه‌ها ئه‌م دوو که‌سه (کچ و کوڕ) له دوو ژینگه‌ی جیاواز، په‌روه‌رده‌ی جیاوازه‌وه دێنه ناو ژیانێکی هاوبه‌شه‌وه. که‌واته پێش هه‌موو شتێک هونه‌ری مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر و کارکردن له‌سه‌ر نزیککردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌کان و دروستکردنی زۆرترین خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا گرنگترین ئه‌رکی هاوسه‌رانه به‌تایبه‌ت له‌قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تای پرۆسه‌که‌دا.
ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌کرێت له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا له‌م ڕۆژگاره‌دا، بوونی جۆرێک له‌پاشگه‌ز بوونه‌وه‌یه له‌پاش چوونه ژیانی هاوسه‌ریی، ئه‌م په‌شیمانییه ڕه‌وشێکی ده‌روونی ئاڵۆز دروست ده‌کات لای هاوسه‌ره‌که و کاریگه‌ری نه‌رێنیش له‌سه‌ر به‌رامبه‌ر و کۆی لایه‌نه‌کانی ژیانی خێزان جێده‌هێڵێت.
▪ په‌شیمانیی له‌چی؟ له‌خودی هاوسه‌ر وه‌ک که‌س؟، ئه‌گه‌ر ئه‌مه هۆکار بێت که‌واته هه‌ڵبژارده‌که‌ت دروست نه‌بووه و وه‌ک پێویست هه‌ڵنه‌سه‌نگێراوه، ئه‌مه‌ش یان به(سۆز) ئه‌م که‌سه‌ت هه‌ڵبژێردراوه یاخود چه‌پاندنی سێکسیی نابینا و زه‌ین تاریکی کردوویت. هاوسه‌ر (پیاو) زۆرجار سکاڵا له‌ده‌ست ئه‌وه ده‌کات که هاوسه‌ره ژنه‌که‌ی لێی تێناگات یاخود هیچ خاڵێک نییه هه‌ردووکیان کۆ بکاته‌وه، ده‌ڵێت ئه‌و جیهانێکی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه که زۆر جیاوازه له‌جیهانه‌که‌ی من، یان ده‌ڵێت ژنه‌که‌م ئینتیمای بۆ ماڵی باوک و که‌سوکاری زیاتره له‌ئینتیمای بۆ من و خێزانه‌که‌مان، یان ده‌ڵێت له‌وه‌ته‌ی ژنم هێناوه هه‌موو ئازادییه‌کانم له‌ده‌ستداوه، جاران به‌دڵی خۆم شه‌وانه له‌گه‌ڵ هاوڕێکانمدا ده‌چووینه ده‌ره‌وه، سه‌فه‌رمان ده‌کرد، دانیشتنی کات به‌سه‌ربردنمان هه‌بوو، یان … یان …. . لێره‌دا ده‌پرسین، لاوۆ ئه‌دی پێمان ناڵێیت ئه‌و بنه‌مایانه چی بوون که تۆی گه‌یانده ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌م هاوسه‌ره‌تی له‌سه‌ر هه‌ڵبژێریت؟
له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا زۆر جار کچان بۆ ڕزگاربوون له‌فشاری کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی خێزان و ئه‌و کۆت و به‌ندانه‌ی له‌سه‌ری داده‌نێن که‌ئه‌و پێی وایه ئازادییه که‌سییه‌کانی زه‌وت ده‌کرێت و هیچیشی پێناکرێت له‌گه‌ڵ خێزاندا بۆیه به‌هه‌ر نرخێک بێت هه‌وڵده‌دات له‌و کۆت و به‌نده خۆی ڕزگار بکات و بچێته ژیانی تایبه‌تی خۆیه‌وه له‌ڕێی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه، به‌ڵام کاتێک ده‌چێته ژیانی هاوسه‌رییه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی دروستی نه‌کردووه بۆ ئه‌و کوڕه‌ی ده‌بێته هاوسه‌ری، ڕه‌نگه دووچاری شۆک ببێت که‌ناتوانێت زینده‌گی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌یدا بکات چونکه هیچ خاڵێکی هاوبه‌ش کۆیان ناکاته‌وه. یاخود له‌به‌رئه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌رگیریش کۆمه‌ڵێک کۆت و به‌ندی تر داده‌نێت له‌سه‌ری به‌ڵام له‌جۆرێکی تر، بۆیه هه‌ست به‌شکست و سه‌رنه‌که‌وتن ده‌کات له‌چوونه ناو ژیانی هاوسه‌رییه‌وه و هه‌ست به‌په‌شیمانی ده‌کات.
▪ په‌شیمانیی له‌چی؟ له‌به‌رپرسیارێتییه‌کانی خێزان؟، ئه‌گه‌ر ئه‌مه هۆکار بێت که‌واته تۆ واتزانیوه ژیانی هاوسه‌رگیریی هاوشێوه‌ی ئه‌و ساته وه‌ختانه‌یه که‌هیچ به‌رپرسیارێتییه‌کت له‌ئه‌ستۆ نه‌بووه(مه‌به‌ست ئه‌و کاتانه‌ی په‌یوه‌ندی سۆزداری کچ و کوڕ ده‌به‌ستێته‌وه به‌یه‌کتر له‌پێش هاوسه‌رگیریدا) به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویسته‌که‌ت که‌ته‌نها موجامه‌لاتی سۆز و خۆشه‌ویستی گۆڕینه‌وه له‌ڕێگه‌ی مۆبایل و یه‌کتر بینین و مه‌له‌کردن بووه له‌ناو دنیای خه‌یاڵاتدا. به‌ڵام که‌چوویته ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه بینیت ژیانی هاوسه‌رگیریی ته‌نها به‌موجامه‌لاتی سۆز گۆڕینه‌وه و قۆڵ له‌قۆڵ کردن ناڕوات به‌ڕێوه، به‌ڵکو ڕووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵێک ئه‌رکی سه‌خت ده‌بیته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی تۆ ئاماده‌گیت تێدا دروست نه‌بووه بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و به‌رپرسیارێتییانه، چونکه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ت به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه به‌رگه‌ی ئه‌و ڕه‌وشه ناگریت و ده‌که‌ویته ژێر فشارێکی ده‌روونی و جه‌سته‌یی قورسه‌وه، ئه‌مه‌ش واتلێده‌کات هه‌ست به‌په‌شیمانی بکه‌یت و بته‌وێت هه‌رچی زووتره خۆت له‌و ڕه‌وشه ڕزگار بکه‌یت.
▪ په‌شیمانیی له‌چی؟ هه‌ست ده‌که‌یت ژیانی هاوسه‌رگیریی ڕۆتینێکی دووباره‌بووه‌یه که‌هه‌موو شه‌و و ڕۆژه‌کانی له‌یه‌ک ده‌چن؟. ئایا تۆ هیچ هه‌وڵێکت داوه ئه‌و میکانیزمانه بگریته به‌ر که نوێبوونه‌وه و گوڕ و تین ده‌به‌خشن به‌ژیانی خێزانیی؟ هیچ ده‌خوێنیته‌وه له‌مبواره‌دا؟ به‌دوای زانیاری پێویستدا ده‌گه‌ڕێیت؟ سه‌ردانی ڕاوێژکارانی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌که‌یت؟.
که‌سانێک هه‌ن ته‌نها له‌به‌ر قسه‌وقسه‌ڵۆکی ده‌وروبه‌ر ده‌چنه ژیانی هاوسه‌رییه‌وه، چوونه ناو ژیانی هاوسه‌ریی وه‌ک سوننه‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌ماشا ده‌که‌ن که هه‌رده‌بێت بکرێت ده‌نا ده‌که‌ونه به‌ر لۆمه و میکرۆسکۆبی دڵڕه‌قانه‌ی کۆمه‌ڵگه. ئه‌وانه‌ی به‌مجۆره له‌پرۆسه‌ی هاوسه‌گیریی ده‌ڕوانن به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه ئاماده‌گی ده‌روونییان نییه بۆ چوونه ناو ژیانی هاوسه‌ریی، هه‌ربۆیه ئه‌م که‌سانه دره‌نگ یان زوو په‌شیمان ده‌بنه‌وه.
په‌شیمان بوونه‌وه له‌هاوسه‌رگیریی بارێکی ده‌روونی خراپه که‌هاوسه‌رێک تێیده‌که‌وێت، ئه‌م
حاڵه‌ته‌ش یه‌کێک له‌م دوو ئاڕاسته‌یه وه‌رده‌گرێت، یان ئه‌وه‌تا که‌سه‌که بڕیار ده‌دات کۆتایی به‌و په‌یوه‌ندییه هاوسه‌رییه بهێنێت و په‌نا بۆ جیابوونه‌وه ده‌بات، یاخود له‌به‌ر ئیعتیباراتی کۆمه‌ڵایه‌تی درێژه به‌ژیانی هاوسه‌رگیریی ده‌دات به‌ڵام ژیانی هاوسه‌ریی وه‌ک دۆزه‌خێک ته‌ماشا ده‌کات، بێگومان له‌حاڵه‌تی دووه‌مدا ئه‌م جۆره که‌سانه به‌رده‌وام له‌ته‌نگژه‌ی ده‌روونیدا ده‌ژین و ژیانی خێزانییان پڕ ده‌بێت له‌گرفت و گێژاو.
باشترین هه‌نگاوی خۆپارێزی بۆ به‌رگرتن له‌ڕوونه‌دانی ئه‌م باره ده‌روونییه لای هاوسه‌ران ئه‌وه‌یه که‌ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی په‌یوه‌نددار به‌ژیانی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی خێزان بتوانن خولی هۆشیاری بۆ ئه‌و کچ و کوڕانه بکه‌نه‌وه که‌ده‌یانه‌وێت بچنه ژیانی هاوسه‌رییه‌وه تاکو هه‌ردوولایان ئاشنا بکه‌ن به کۆی لایه‌نه‌کانی ژیانی هاوسه‌رگیریی و ئاماده‌گی ده‌روونیی پێشوه‌ختیان تیا دروست بکه‌ن. باشترین چاره‌سه‌ریش بۆ ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی دووچاری هه‌ستکردن به‌په‌شیمانی له‌هاوسه‌رگیریی ده‌بن ئه‌وه‌یه سه‌ردانی ڕاوێژکاریی ده‌روونی یان کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌ن، تاکو ببنه یاریده‌رێکی باش بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌روونییه و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان. نابێت ئه‌وه‌ش له‌یاد بکه‌ین که‌ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی دووچاری ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن ئه‌وانه‌ن که له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه به‌که‌سانی نه‌ڕه‌سیو داده‌نرێن، زۆرینه‌ی ئه‌مانه‌ش له‌ناو ئه‌و هه‌رزه‌کارانه‌دا هه‌یه که‌له‌قۆناغی هه‌رزه‌کاریدا ده‌چنه ژیانی هاوسه‌رییه‌وه (هاوسه‌رگیری پێشوه‌خت).
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
ئه‌نیشتاین وه‌ڵامی مامۆستاکه‌ی ده‌داته‌وه...