image image image image
مه‌پرسه‌ وڵاته‌که‌ت چی بۆ ئێوه‌ کردووه‌، بپرسه‌ ئێوه‌ چیتان بۆ وڵاته‌که‌تان کردووه‌؟ له‌ هه‌موو وڵاتێکدا لاوان هۆکاری سه‌ره‌کین بۆ پێشکه‌وتن و په‌ره‌پێدان و بنیاتنانی داهاتووی وڵات. ئه‌وه‌تا باراک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌شێک له‌ وتاره‌که‌یدا بۆ قوتابیانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت: "ئێمه‌ پێویستیمان به‌ هه‌ر یه‌کێک له‌ ئێوه‌یه‌ که‌ په‌ره‌ به‌ تواناکانی بدات بۆئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین کێشه‌کانمان بۆ چاره‌سه‌ر بکه‌ن. گه‌ر وانه‌که‌ن و وازبهێنن، ئه‌وه‌ نه‌ک ته‌نها وازتان له‌ خودی خۆتان ده‌هێنن، به‌ڵکو واز له‌ وڵاته‌که‌شتان دێنن."
جوانترین فرمێسک لای تۆ کامه‌یه‌ ؟ جوانترین فرمێسک لای تۆ کامه‌یه‌ ؟   ئایاجوانترین فرمێسک لای تۆ ساتی جێ هێشتنی تاوانه‌ ؟ ئایا جوانترین فرمێسک لای تۆ ساتی تۆبه‌یه‌ دوای سه‌رپێچی کردنت ؟ ئایا جوانترین فرمێسک لای تۆ ساتی ره‌ت کردنه‌وه‌ی هاوڕێیه‌تی کردنی خراپه‌کارانه‌ ؟ ئایا جوانترین فرمێسک لای تۆ ساتی ده‌ست گرتنی لێ قه‌وماوانه‌ ؟ ئایا جوانترین فرمێسک لای تۆ ساتی سوجده‌ بردنته‌ بۆ خوا ؟
چۆنیه‌تی‌ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی‌ تینوێتی له‌ مانگی‌ ره‌مه‌زاندا به‌رزبونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رماو هاتنی مانگی‌ ره‌مه‌زانی‌ پیرۆز، مرۆڤ زیاتر توشی‌ تینوێتی‌ ده‌كات، به‌تایبه‌تی‌ له‌مانگی‌ ره‌مه‌زاندا كه‌ زۆربه‌ی‌ خه‌ڵك له‌م مانگه‌دا به‌رۆژو ده‌بێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ تینوێتی له‌م مانگه‌دا ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه‌ په‌یڕه‌و بكه‌:
1- خۆت به‌دور بگره‌ له‌و خواردنانه‌ی‌ كه‌ رێژه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ به‌هاراتیان تێدایه‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌ پارشێواندا چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ تونیه‌تی‌ مرۆڤ .
هەناسەکەم پیرۆزبایی هاتنی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان له‌ مسوڵمانان ده‌كات بروسکەى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مالپەری هەناسەکەم  بەبۆنەى هاتنى مانگى ڕەمەزانى پیرۆزەوە ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
(شهر رمضان الذى انزل فیه القران هدى للناس وبینات من الهدى والفرقان)
به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ مانگی زیكر و خواپه‌رستی و چاكه‌ خوازی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ، گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی گه‌لی كوردی مسولمانی خۆشه‌ویست به‌تایبه‌تی و ته‌واوی گه‌لانی عێراق و گشت مسولمانانی جیهان‌ ده‌كه‌ین ،
 

هونه‌ری ئاخاوتن: ئه‌و کێشه‌یه‌ی که‌ کۆمه‌ڵگه‌که‌مان پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت

New-Picture-6بودا دەڵێت: ئامانجی هەموو کەسێک شادی و هێمنییە. بۆ ئەوەی بەم ئامانجەش بگەیت، با دڵت هێندە گەورە بێت، کە لە ناو سنوورەکەیدا جێگای کەسەکەی بەرامبەریشتی تێدا بێتەوە.
بەڵام لە کۆمەڵگای ئێمەدا زۆرجار، کاتێک کێشەیەک لە نێوان دوو کەسدا، دوو خێزاندا، دوو گروپدا دروست دەبێت، دەرگای ئاخاوتن لە یەکتر دادەخەن. هەر یەکەیان هەول دەدات زۆر دەرببڕێت، بەڵام کەم گوێ بگرێت.
ئایا ئێمە چەند دەدوێین؟ لە هەمان کاتدا چەند گوێ دەگرین لە بەرامبەر؟ چۆن گوێ لە بەرامبەر دەگرین؟ چەند بڕوامان بە وتەی بەرامبەرەکەمان هەیە؟ گەر کەم بێت ئایا ئاوێنەی ئەو بڕوا کەمە نییە، کە خودی خۆمان بەرامبەر بە خۆمان هەیە؟ ئایا ئێمە چەند دەزانین سەبارەت بە هونەری لێدوان و هونەری گوێگرتن؟
لەم کۆمەڵگایەدا ئەوەی زۆر ئەنجام بدرێت بریتییە لە قسەکردن و ئەوەی کەم بێت بریتییە لە گوێگرتن: دەسەڵات چەند گوێ لە کۆمەڵگا و کۆمەڵگا چەند گوێ لە دەسەڵات دەگرێت؟ پزیشک چەند گوێی لە وشەکانی نەخۆشێکە؟ فەرمانبەرێک چەند گوێ بۆ هاووڵاتییەک ڕادەگرێت؟ باوک و دایکێک چەند گوێ لە حەزەکانی منداڵەکەیان دەگرن؟ دوو کەس، کە کێشەیان هەیە چەند گوێ لە سکاڵاکانی یەکتر دەگرن؟
بێگومان وەڵامی هەموو ئەمانە بە ڕستەیەک نادرێتەوە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی دەتوانم بڵێم، کە گوێگرتن لە هەموو ئەمانەدا کەمە، بە تایبەتی گەر بەر لە ئاخاوتن ئەو کەسە بڕیاری خۆی بەسەر باسەکەدا دابێت و بۆچوونی خۆی جێگیر کردبێت، بەبێ ئەوەی بوارێک بە خودی خۆی بدات بۆ گوێگرتن لە بەرامبەرەکەی: لە ڕا و بۆچوونەکەی تر، لە جیهانەکەی تر، لە سنووری کەسایەتییەکەی تر. لێرەدا پێشبڕیار دیاردەیەکی زۆر چەوت و بەربڵاوە لە کۆمەڵگاکەماندا، کە تاک لەسەر بۆچوون و تێگەشتنی خۆی بەردەوام دەبێت و سنووری کەسایەتیی و پەیوەندییەکانی خۆی دەخاتە ناو تەسکترین بوارەوە، بە شێوەیەک لەو بارەدا جگە لە جیهانە تەسکەکەی خۆی هیچ بوونێکی تر نابینێت یاخود نایەوێت بیبینێت.
ئاستی ڕۆشنبیریی و ئامادەیی بۆ قبوڵکردنی بەرامبەر دوو فاکتەری زۆر بەهێزن بۆ ئەوەی مرۆڤ ئەو خەسڵەتە لە خۆیدا فروان بکات و بتوانێت گوێ لە بەرامبەر بگرێت، ئەگەرچی هەندێک کات ئاخاوتنەکەش لەگەڵ ویستەکانی ئەودا نەگونجێت، بەڵام لەسەر ئەوەشەوە بتوانێت بوارێک بە کەسێک بدات بۆ دەربڕین و ئامادەییمان تێدا بێت بۆ قبوڵکردنی ڕای بەرامبەر بەبێ مەرج.
فاکتەرێکی تر بریتییە لە ترس و میکانیزمی پاراستنی خود، کە دوو خەسلەتی پێکەوەبەستراوەن لە ناو دەروونی مرۆڤدا، بە شێوەیەک، کە مرۆڤ گەر ترسێکی شاراوەی هەبێت لە پاراستنی کەسایەتیی و بۆچوونەکانی خۆی، دەیەوێت بەهەر شێوەیەک ئەو دوو شتە بپارێزێت. جا لە کاتی دەرکەوتنی هەر دیاردەیەکی تر، کە لەوانەیە دژ بە کەسایەتیی و بۆچوونەکەی ئەو کەسە بێت، ترسێک لە ناخدا دروست دەکات بە لەدەستدانیان. بۆ بالانسکردنەوەی بارە دەروونییەکە و بۆ پاراستنی خود، میاکنیزمێک سەر هەڵدەدات، کە ئەویش دانانی سنوورێکی تەسکە بەدەوری خوددا و گوێنەگرتنە لە بەرامبەر، بۆ ئەوەی هیچ بوارێک بە توخمێکی بێگانە نەدرێت ئەو پێکهاتە تەسکەی خۆمەک( Ego ) تێک بدات و بیوروژینێت. واتە خەسڵەتی خۆمەک کاریەگرێکی گەورەی هەیە لەسەر ئەم دیاردەیە و هەر خۆمەکیشە، کە هۆکارێکی گەورەی هەیە لەسەر شێوازە جیاوازەکانی ترس و تەسکی کەسایەتییمان.
هزر و دڵ و دەروونی مرۆڤ پێکهاتەیەکی بێسنوورن. دەتوانن هێندە خۆیان فراوان بکەن، کە سەرتاپای جیهان بگرنە خۆیان بەبێ هیچ سنوورێک هەروەک لە کەسایەتییەکی وەک دالای لاما و دایکە تێرێزەدا بەدییان دەکەین. لە هەمان کاتیشدا دەشتوانرێت سنوورەکان هێندە تەسک بکرێنەوە، کە مرۆڤ نەتوانێت خودی خۆشی تیادا بەدی بکات و جێگەی ببێتەوە. هەر ئەو کاتەشە ئەشکەنجە و کێشە دەروونییەکان دەردەکەون، کە مرۆڤ بۆ دۆزینەوەی خودی خۆی، بەدوای خۆیدا دەگەڕێت و کێشەی تەسکیی کەسایەتیی لە ناو مامەڵە و پەیوەندییەکانیدا ڕەنگ دەداتەوە. بەڵام مرۆڤ هەرچۆنێک بێت و ئاستی ڕۆشنبیریشی لە هەر کوێیەکدا بێت، هەمیشە توانای ئەوە هەیە، کە دەرگای وتووێژ لەگەڵ بەرامبەردا واڵا بکات و گوێ لە کەسەکەی تر بگرێت بۆ ئەوەی بتوانێت ئاسوودەییەک لە ناخیدا بەدی بکات، ئەگەر بە خۆی و بە بەرامبەرەکەی ئەو هەلە بڕەخسێنێت.

کامەران چڕوستانی
ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

هونه‌ری

بەلقیسە واز دێنێ و دەچێ بۆ تورکیا

belqis_275_275

 

زانا دڵشاد دزەیى : دکتۆرە بەلقیس رایگەیاند، لەبەر سەرقاڵى بەکارە هونەرییەکانى خۆى وازى لەپڕۆگرامى (من جیاوازم) هێناوە و دەشڵێ "باهەر من لەسەر شاشە نەبم، باخەڵکانى دیکەش دەربکەون".

زیاتر بخوێنەوە

زیاد ئه‌سعه‌د و سوێند - به‌م زووانه

ziyad-asad2_200_275هونه‌رمه‌ندی به‌ناو بانگی کورد زیاد ئه‌سعه‌د، نوێترین ئه‌لبومی خۆی دوای 7 ساڵ پێشکه‌شی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی خۆی ده‌کا،
زیاتر بخوێنەوە

ئەلبومی نوی هونەرمەند هانی

images

 

عیسا مێرگەسۆرى خاوەنى کۆمپانیاى هاى لێڤل بۆ راگەیاندن و بەرهەم هێنانى هونەرى تایبەت رایگەیاند کە لەم چەند رۆژەى داهاتوو ئەلبۆمى نوێى هانى بە ناوى دایک

زیاتر بخوێنەوە

نوێترین ئەلبوومی بەشدار بەرێوەیە‌‌.

Bashdar-2010هونەرمەند بەشدار کە نیشتە جێ وڵاتی ئیتاڵیایە ئێستا خەریکی کۆتایی هێنانی ئەلبوومیکى گۆرانیە کە پێک هاتووە لە 8 تراک گۆرانى، بەشدار سەبارەت بەم ئەلبوومە راگەیاند
زیاتر بخوێنەوە

به‌ختیارساڵح (كراس ره‌ش)ی كلیپ كرد

baxtiar_salh2222كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید گۆرانی (كراس ره‌ ش)یان بۆهونه‌رمه‌ند به‌ختیارساڵح كلیپ كرد
زیاتر بخوێنەوە

هه‌مه‌ڕه‌نگ

میوانانی سه‌رهێڵ

ئێمە هەمانە 2 میوان سەرهێڵ

هه‌ڵسه‌نگاندن

هه‌ناسه‌که‌م چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟

ته‌کنه‌لۆجیا


گووگڵ تایبەتمەندییەکاانی

گووگڵ تایبەتمەندییەکى زۆر باشى بۆ بەکارهێنەران داناوە بە ناوى(RealTime) کە لەمە بەدووا ئێوە دەتوانن، رووداوەکانى ناوچەیەک، چرکە بە چرکە... زیاتر بخوێنەوە
کۆمپانیاى فووجى فیلم

کۆمپانیاى فووجى فیلم، دوێنێ، دووا بەرهەمى خۆى خستەڕوو، کە بریتییە لە یەکەم کامێڕاى فۆتۆگرافى سێ رەهەندى(سێ بوعدى). وێنە گیراوەکانى... زیاتر بخوێنەوە

هۆنراوه‌


مردن

وریا به مردن له ده رگات نادات دێت و له گه ڵ خۆی ئه تبات له ناکاو ڕۆحت به گه رمی ئه پێچێ ته وه جه سته ت ساردوسڕ ئه هێڵێ ته وه زۆر ده سته ڵات... زیاتر بخوێنەوە
‌خه‌ڵکی لۆمه‌م ده‌که‌ن -تابلۆ حه‌سه‌ن له‌ نه‌زار قه‌ببانیه‌وه

خه‌ڵکی لۆمه‌م ده‌که‌ن گه‌ر خۆشم بوێتوه‌ک ئه‌وه‌ی من خۆشه‌ویستیم داهێنابێتیان من له‌ سه‌ر لێوی گوڵم نه‌خشاندبێتیان من ،،له‌... زیاتر بخوێنەوە

کۆمه‌ڵایه‌تی


سه‌خت ترین ساته‌کانی ژیانت

سه‌خت ترین ساته‌کانی ژیانت کاتێ به‌ چاوانت ئه‌وه‌ ببینیت که‌ نه‌ دڵ و‌ نه‌ عه‌قڵت بڕوای پێ نه‌کات سه‌خت ترین ساته‌کانی ژیانت... زیاتر بخوێنەوە
بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیت به‌رز بیت

حه‌ز ده‌كه‌م چه‌ند خاڵێك بخه‌مه‌ ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیمان به‌رزتر بێ‌ و سه‌ركه‌وتوو بین له‌ مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ل... زیاتر بخوێنەوە

خۆشه‌ویستی


پڕۆسه‌ی زه‌واج و بۆچوونێک

بیرمه‌ هاوڕێیه‌کم کاتێ چووه‌ داخوازی خێزانه‌که‌ی، خێزانه‌که‌ی ته‌نیا داوای یه‌ک ئه‌ڵقه‌ی کردبوو، گوتبووی خۆ من بۆ زێڕ و پاره‌... زیاتر بخوێنەوە
درۆی خۆشه‌ویستی

“به‌ قوربانت بم ڕه‌وه‌ند گیان، ئه‌زانی من زۆر تامه‌زرۆی تۆ ده‌كه‌م، ڕه‌وه‌ند گیان ژیان بێ‌ تۆ، وه‌ك تارماییه‌كی هه‌میشه‌یی... زیاتر بخوێنەوە