
هەرگیز مرۆڤایەتى ناوى زێمێل وایز لەبیر ناکات، چونکە ئەم پزیشکە بوو، کە ١٠٠ساڵ لەمەوبەر، بۆ یەکەمجار پێشانیدا، کە شۆردنى دەستەکان، رێگە لە تەشەنەکردنى نەخۆشى دەگرێت.

دکتۆر زێمێل وایز، پێیداگرت کە دەبێت خوێندکارەکان، بەرلەوەى بچنە بەشى لەدایکبوون، دەستەکانى خۆیان بە باشى بشۆن. ئەمەشیان رێژەى مەرگى لەم بەشە دابەزاند و ئەم کردارە، یەکەم هەنگاوى کۆنتڕۆلکردنى گەندژین(چرکین، کێماوى، عفوونەت) بوو.
ئیتر لەوە بەدووا، شۆردنى دەستەکان، بووە بنەمایەکى سەرەکى لە پاراستنى تەندروستى، نەک تەنیا لە ناوەندە تەندروستییەکان، بەڵکوو لە لاى هەر تاکێکى کۆمەڵگا.
گومان لەوەدا نییە، کە هەردوو دەستی مرۆڤ کە ئامێرى کارکردنى رۆژانەن، لەبەر ئەوەى کە لە هەموو ئەو شتانە نزیک دەبنەوە، کە مرۆڤ پێوەندیی پێوە هەیە، بۆیەش بە یەکێک لە ئالوودەترین شوێنەکانى لەشى مرۆڤ دەژمێردرێن. کەواتە پێویستە رۆژانە چەندینجار بە باشى بشۆردرێن. هەروەها پێویستە تا دەکرێت، دەستەکان نزیک ئەو شوێنانەى لەش نەکرێنەوە، کە دەبنە رێگەیەک بۆ دزە کردنى میکڕۆب و ڤایرۆس بۆ ناو لەش. وەکوو دەمو چاوو لووت و تەنانەت پێستیش.
سەرچاوە زانیاری گشتی
گووگڵ تایبەتمەندییەکاانی
کۆمپانیاى فووجى فیلم
مردن
خهڵکی لۆمهم دهکهن -تابلۆ حهسهن له نهزار قهببانیهوه
سهخت ترین ساتهکانی ژیانت
بۆ ئهوهی كهسایهتیت بهرز بیت
پڕۆسهی زهواج و بۆچوونێک
درۆی خۆشهویستی
ئهنیشتاین وهڵامی مامۆستاکهی دهداتهوه...