سه‌ره‌كی شووی كرد به كێ ؟! به‌سه‌رهاتی ئه‌و كچه‌ی كه داواكاری زۆر بوو....
چوار شەممە, 28 تەمموز 2010 16:07
نسوارەوە لەلایەن lazo

به‌سه‌رهاتی ئه‌و كچه‌ی كه داواكاری زۆر بوو به‌ڵام با بزانین كۆتای شووی كرد به كێ ؟
ئه‌ڵێن كوڕێك به باوكی ووت:
كچێكم دۆزیوه‌ته‌وه ئه‌مه‌وێت بیخوازم , بینیومه و زۆر به‌دڵمه, سه‌رسام بووم به جوانی و سحری چاوه‌كانی
باوكی زۆر به خۆشیه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه و ووتی:
كوا ئه‌و كچه له‌كوێیه هه‌ر ئێسته بۆت داوا ئه‌كه‌م
كاتێ باوك و كوڕه‌كه ڕۆشتن بۆ بینینی کجکه, باوكه‌كه پێ ی سه‌رسام بوو و وه حه‌زی لێ كرد
ئینجا به كوڕه‌كه‌ی ووت:
گوێبگره كوڕم:
ئه‌م كچه له ئاستی تۆدا نیه , تۆش بۆ ئه‌م كچه ناگونجێیت
ئه‌م كچه شایه‌نی پیاوێكه كه شاره‌زای و ته‌جروبه‌ی له ژیاندا هه‌بێت وه پیاوێك بێ وه‌ك من بتوانێت پشتی پێ ببه‌ستێ .
كوڕه‌كه واقی وڕما له قسه‌كه‌ی باوكی ! ئینجا ووتی:
وه‌الله ى خۆم ئه‌ی هێنم نه‌ك تۆ
بوو به شه‌ڕه قسه‌یان تا كه‌وتنه سه‌ر و گوێ ی یه‌كتر
ئینجا چوون بۆ بنكه‌ی پۆلیس بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكه‌ن
به‌سه‌رهاتی خۆیان بۆ ضابطه‌كه گێڕایه‌وه
ضابطه‌كه ووتی : ئه‌و كچه بهێنن بۆ ئێره بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاری لێ بكه‌ین بزانین شوو ئه‌كات به‌كامتان
كاتێك كه كچه‌كه هات ضابطه‌كه زۆر موعجیب بوو به چاكی و ڕه‌وشتی و جوانیه‌كه‌ی هه‌ر بۆیه به باوك و كوڕه‌كه‌ی ووت:
ئه‌م كچه به‌كه‌ڵكی ئێوه نایه‌ت, به‌ڵكو ئه‌مه بۆ پیاوێكی مهڕموق و ناسراوی ناو كۆمه‌ڵگه ئه‌بێت پیاوێكی وه‌ك من
ئینجا باوك و كوڕه‌كه ئه‌مه‌یان قبوڵ نه‌بوو هه‌تا هه‌رسێكیان بوو به شه‌ڕیان ( كوڕ و باوك و ضابطه‌كه)
چوون بۆ لای جه‌نابی وه‌زیر به‌سه‌رهاته‌كه‌یان گێڕایه‌وه و كچه‌كه‌یان هێنا
كه وه‌زیره‌كه بینی ووتی: ئه‌م كچه هیچ كه‌سێك بۆی نیه بیهێنێت ته‌نها كه‌سانی وه‌زیری وه‌ك من نه‌بێت
دیسان هه‌ر چواریان بوو به‌شه‌ڕیان !
هه‌تا كێشه‌كه گه‌یشته لای سه‌رۆكی وڵات
كاتێ هه‌موویان هاتنه لای سه‌رۆكی وڵاته‌كه , سه‌رۆكه‌كه ووتی: من كێشه‌كه‌تان بۆ چاره ئه‌كه‌م بچن كچه‌كه بهێنن .
كاتێ كه سه‌رۆكه‌كه كچه‌كه‌ی دی ووتی : ئه‌م كچه شوو ناكه‌ت به هیچ كه‌سێك ته‌نها سه‌رۆكێكی وه‌ك من نه‌بێت.
ئینجا هه‌ر هه‌موویان بوو به‌شه‌ڕیان له‌سه‌ر كچه‌كه
ئینجا كچه‌كه پێ ی ووتن بوه‌ستن من چاره‌یه‌كم هه‌یه بۆ ئه‌م كێشه‌یه :
كچه‌كه ووتی : من ڕائه‌كه‌م ئێوه‌ش هه‌موو ڕاكه‌ن به‌دواما, ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌س گرتمیه‌وه ئه‌وه شوو ئه‌كه‌م به‌و كه‌سه !
ئینجا كچه‌كه ڕای كرد
هه‌ر پێنج كه‌سه‌كه‌ش ڕایان ئه‌كرد به‌دوایا
كوڕه‌كه و باوكی و ضابطه‌كه و وه‌زیره‌كه و سه‌رۆكه‌كه !
له‌و كاته‌یه كه ڕایان ئه‌كرد كتوپڕ هه‌ر پێنجیان كه‌وتنه ناو یه‌ك چاڵی زۆر قوڵی گه‌وره‌وه
ئینجا كچه‌كه له قه‌راغی سه‌ره‌وه‌ی چاڵه‌كه سه‌یری ئه‌كردن و ووتی :
ئایا ئێوه ئه‌زانن من كێم ؟ !
من دونیا‌م !
من ئه‌و كه‌سه‌م كه هه‌موو خه‌ڵكی ڕائه‌كه‌ن به‌شوێنمدا
وه پێشبڕكێ ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر بردنه‌وه‌م
واز له دین و ڕه‌وشت و مرۆڤایه‌تی خۆیان ئه‌هێنن تا بهمن بگه‌ن
هه‌تا كاتێك ئه‌زانن ده‌چنه ناو چاڵی گوڕه و ده‌مرن
به بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بهمن بگات و بمباته‌وه
(زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنَ النِّسَاء وَالْبَنِينَ وَالْقَنَاطِيرِ الْمُقَنطَرَةِ مِنَ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَالْخَيْلِ الْمُسَوَّمَةِ وَالأَنْعَامِ وَالْحَرْثِ ذَلِكَ مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَاللّهُ عِندَهُ حُسْنُ الْمَآبِ ) سورة ال عمران/ اية 14
(ئاره‌زووی ئافره‌ت و بوونی نه‌وه‌ی نێرینه‌و خاوه‌نێتی ئاڵتون و زێڕو زیووی زۆر‌و زه‌به‌نده و ئه‌سپی چاك و ره‌سه‌ن و (هۆكانی هاتووچۆ) هه‌روه‌ها مالاَت و زه‌وی و زاری كشتوكاڵ بۆ خه‌ڵكی رازێنراوه‌ته‌وه ، ئه‌وانه هه‌مووی نازو نیعمه‌تی ژیانی دنیان ، خوایش (بۆ چاكان) شوێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕازاوه‌و خۆشی لای خۆی ئاماده كردووه (كه به‌هه‌شته)).
ئه‌نیشتاین وه‌ڵامی مامۆستاکه‌ی ده‌داته‌وه...